ئێنیستا: میسی هەندێك شت دەكات باوەڕپێكراو نییە

وەرزش

14/04/2019‌ 588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندرێس ئێنیستای ئیسپانی‌و یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، وەسفی لیۆنێل میسی كرد.

ئێنێستا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، میسی یاریزانێكی گەورەیەو زۆر شت دەكات، كە زۆرجار ناتوانی باوەڕ بەوانە بكەیت میسی بیكات.

ئەو یاریزانە ئیسپانییە راشیگەیاند، ساڵانێكی زۆر لەگەڵ میسی یاری كردووە، كە رۆژ بەرۆژ ئەو یاریزانە شتی جیاوازی پێشكەش كردووە.

ئێنێستاو میسی ماوەیەكی زۆر لەیانەی بەرشەلۆنە پێكەوە یارییان كردووە، كە ساڵی رابردوو رووەو خولی ژاپۆنی یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت.

هـ ـ ح