بەرهەم ساڵح گۆڕە بەكۆمەڵەكەی ئەنفال لەموسەنا بەسەردەكاتەوە

عیراق

14/04/2019‌ 3498 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق گەیشتە پارێزگای موسەنا و سەردانی شوێنی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی قوربانیانی ئەنفالی كرد لەبیابانی سەماوە.

ئەحمەد مەنفی جۆدە لەنووسینگەی جێگری پارێزگار لە بەیاننامەیەكیدا بۆ سەمەرییە نیوز رایگەیاند، بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمار گەیشتووەتە پارێزگای موسەنا و پارێزگاری شارەكەش لەپێشوازیدا بووە.

لەلایەكی دیكەوە تەلەفزیۆنی فەرمی عێراق رایگەیاند، بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمار سەردانی شوێنی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی قوربانیانی ئەنفالی كردووە لە بیابانی سەماوە.

چەند رۆژێك پێش ئێستا لەناوچەیەكی بیابانی پارێزگای موسەنا، گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە، كە هی سەردەمی ئەنفاڵی كوردان بوو لەساڵی 1988و ئەمڕۆش ساڵرۆژی ئەو جینۆسایدە، كە رژێمی سەدام حوسێن لەبەرانبەر كورد ئەنجامیدا.

وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر