حکومەتى هەرێم ١٢ ملیار بۆ کۆکردنەوەى زبڵ و خاشاکى شارەکان تەرخان دەکات

کوردستان

14/04/2019‌ 538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند،رۆژانە ٧٥٠٠ تەن زبڵ و خاشاک رۆژانە لە هەرێمى کوردستان بەهاوکارى کەرتى تایبەت کۆدەکرێتەوە و بودجەى ١٢ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.

 

نەورۆز مەولود وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،رۆژانە ٧٥٠٠ تەن زبڵ و خاشاک رۆژانە لە هەرێمى کوردستان بەهاوکارى کەرتى تایبەت کۆدەکرێتەوە و بودجەى ١٢ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە بۆ پاک و خاوێن راگرتنى شارەکانى هەرێمى کوردستان.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى کۆمپانیا بیانیەکان کە بۆ وەزارەتەکەیان کراوە لە ٨٥% بۆ ٩٥% خاشاکى هەرێمى کوردستان بە بەسەرکەوتووى ئەنجامدەدرێت، وەک خۆى دەیڵێت ئەوەى دەمێنێتەوە لەرێگاو بانەکانى دەرەوەیە کە بۆ ئەوانیش بەوتەى خۆى پلانیان بۆ داناوە.

 

وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار رونیشیکردەوە، لەچەند ساڵى داهاتوو زبڵ و خاشاکى شارەکانى هەرێم بەتەواوى چارەسەر دەکرێت.

 

هەروەها داواشى لە هاوڵاتیان کرد کە پاک و خاوێنى شارەکان و ناوچەکانى هەرێم بپارێزن بەتایبەت کە ئێستا وەرزى گەشتوگوزارە داوایکرد هاوکارى کۆمپانیاکان بکەن بۆ پاکوخاوین راگرتنى ژینگەى هەرێمى کوردستان.

س.هـ