وێنەی فۆتۆگرافەرێكی كوردستان لەگۆڤارێكی جیهانیدا بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

14/04/2019‌ 2101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: یاسین نادر
وێنەیەكی فۆتۆگرافەری دیاری پارێزگای هەڵەبجە بەناوی فەریق فەرەج وەك وێنەی ھەڵبژێردراوی گۆڤارێكی جیھانی بڵاودەكرێتەوە.

گۆڤاری (ئەتلانتیك)ی ئەمەریكی، كە بە یەكێك لەگۆڤارە پڕ خوێنەرەكان لە ئاستی جیھاندا دادەنرێت، ھەفتانە لە پێگەی ئەلیكترۆنی گۆڤارەكە، وێنەی ھەواڵی و سەرنجڕاكێشی ھەڵبژێردراو لەسەر ئاستی جیھان بڵاودەكاتەوە.

گۆڤارەكە  بۆ ئەمجارەش یەكێك لەوێنە ھەڵبژێردراوەكانی ئەم ھەفتەیەی (دەرچەی بەنداوی دوكان دوای سەرڕێژبونی ئاوی بەنداوەكە)، پیشانی بینەرانی گۆڤارەكەی داوەو بڵاوی كردووەتەوە، كە لەلایەن فۆتۆگرافەرێكی پارێزگای هەڵەبجە ناسراو بە (فەریق هەڵەبجە)ییەوە گیراوە.

كلیك لێرە بكە بۆ بینینی وێنەكان...