شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگەیاند، ئه‌نفال تاوانێكی وه‌حشیانه‌ی سه‌دام بوو كه به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد كرد و تاوانێكی دژه مرۆییه.
له‌مه‌راسیمی بیره‌وه‌ری 31 ی ساڵەی قوربانیانی شاڵاوى ئه‌نفال له گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، په‌یامی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق خوێندرایه‌وه‌و تیایدا ڕایگه‌یاندووه" ئه‌نفال تاوانێكی وه‌حشیانه بوو كه سه‌دام دژی گه‌لی كورد كرد و 182 هه‌زار كه‌سی بێتاوانی ئه‌نفال كرد و به هه‌زاران كه‌سیشی له‌زێدی خۆیان ئاواره كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژەى بەوەشکردوە، یادی قوربانیانی ئه‌نفال له دڵیان دایه و ده‌زانن كه برینی ئه‌نفال چه‌ند به‌ژان و قورس و به ئازاره، هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌مووان هه‌وڵبده‌ن كه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵده‌رێنه‌وه و رۆفاتی ئه‌نفالكراوان بگه‌یه‌ندرێته‌وه بۆ زێدی خۆیان.
عادل عه‌بدولمه‌هدی جەختیکردوەتەوە، ده‌زانن كه ئه‌و ڕووداوانه زۆر ناخۆشه و كارێكی وه‌حشیانه بوو كه سه‌دام له‌دژی كوردى برایان كردی و قورسایی ئه‌و تاوانه ئه‌وه‌نده زۆره كه به هیچ وشه‌یه‌ك ده‌رنابڕدرێت.
هەروەها سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق روونیشیکردەوە، كه هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕۆفاتی ئه‌نفالكراوان بۆ زێدی خۆیان و خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكرێت.
س.هـ