خەڵکى هەرێمیان تێدایە.. نۆ پەنابەرى عێراقى لەتورکیا ئازاد دەکرێن

عیراق

14/04/2019‌ 879 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ژمارەیەک پەنابەری عێراقی کە ویستوویانە بەرێگای نایاسایی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بچن دواى دەستگیرکردنیان لە زیندانەکانی تورکیا ئازاد کران.


دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی ئاماد رەسوڵ راوێژکار و کونسوڵی عێراق لە ئیستەنبوڵ و کوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتکە لە تورکیا، توانرا نۆ پەنابەری عێراقی کە لە نەتەوەکانی کورد و عەرەب بوون لە زیندانەکانی تورکیا ئازاد بکرێن و لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستەنبوڵەوە بەرەو پارێزگاکانی عێراق گەڕێندرانەوە.


هاوکات ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو پەنابەرانە ژن و منداڵێشیان تێدایە بووە لە هاوڵاتیانی پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە، هەولێر و سلێمانی، پێکهاتوون و ماوەی هەفتەیەک دەبێت بەهۆی کۆچی نایاسایی لە زیندانەکانی تورکیا دەستگیرکرابوون دەیانوسیت بە رێگای نایاسایی سنوری ئەو وڵاتە ببەزێنن و روو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن.

س.هـ