چێڵسى و مانچستەر یونایتد کێبڕکێ بۆ کڕینى دیبالا دەکەن

وەرزش

14/04/2019‌ 794 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەردوو یانەی ئینگلیزى چیڵسى و مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت لە وەرزى هاوینەى گواستنەوەى یاریزاناندا پاوڵۆ دیبالا راو بکەن.

 

رۆژنامەى میرەرى بەریتانى بڵاویکردەوە کە یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى بۆندێکى بۆ گواستنەوەى دیبالا هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى ئامادە کردوەو دەیەوێت لە وەرزى هاوینەدا بیگوازێتەوە یانەکە.

 

هاوکات رۆژنامەى سپۆرتى ئینگلیزى بلاویکردەوە کە یانەى چێڵسى گفتوگۆى نهێنى لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە دەست پێکردوەو دەیەوێت هاوینى داهاتوو بیباتە یانەکەیان.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردوە، چێڵسى بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆى بۆ کرینى ئەو هێرشبەرەى خانمە پیرەکە تەرخان کردوە، لەکاتێکدا یۆڤانتۆس داواى ٨٥ ملیۆن پاوەند دەکات بۆ فرۆشتنى دیبالا.

 

لەم وەرزەدا دیبالا زۆرترین کاتەکانى لەسەر کورسى یەدەگ بووە ئەوەش دواى کڕینى رۆناڵدۆ و پێشکەشکردنى ئاستێکى باش.

س.هـ