شارپرێس:
وه‌زیری شه‌هیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، 11 هه‌زار پارچه‌زه‌ویی به‌سه‌ر ڕزگاربوانی ئه‌نفال كه‌سوكاریاندا دابه‌شده‌كات.
مەحموود حاجی ساڵح، وه‌زیری شه‌هیدان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی 11 هه‌زار پارچه زه‌ویی بۆ ڕزگاربوان‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان.
وتیشی:"حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 132ی ده‌ستور، كه تایبه‌ته به پێشكه‌شكردنی شایسته‌ی دارایی به‌قوربانیان‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان".
ڕ . ج