شارپرێس:
له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانی خولی ئینگلته‌رادا یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی برده‌وه و ریزبه‌ندی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ی وه‌رگرت.
ئه‌مشه‌و له‌ناو یاریگای ئه‌نفێڵدی تایبه‌ت به یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و چێڵسی به‌یه‌ك گه‌یشتن، نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات هەرچەندە یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام بێ سوود بوو.
له گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا یانەی لێڤەرپوڵ ئاستی باشتر بوو، بە سوود وەرگرتنی لە یاریگاو هاندەرانی خۆی توانی دوو گۆڵ لە رێگەی سیدۆ مانی و محه‌مه‌د سەڵاح-ه‌وه تۆماربكات.
به به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌كۆكردنه‌وه‌ی 85 خاڵ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ی وه‌رگرت و گەڕاییەوە پێشەنگی خولەكە.
ه.م