شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، پاره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌یه بۆ خه‌رجكردن و به‌غدا چاوه‌ڕوانی شاندی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات بۆ خه‌رجكردنی.
د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دراوه، کە بۆ هه‌ر مانگێك 68 ملیار دیناره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی به‌رگری پاره‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی گواستەوە‌ته بۆئه‌وه‌ی پاره‌كه خه‌رجبكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رونیشیكرده‌وه، ئێستا وەزارەتی دارایی چاوەڕێی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات بۆ ئەوەی لەبارەی میکانیزمی چۆنێتی خەرجکردنی ئەو پارەیە رێکبکەون.
د. به‌شیر حه‌داد دڵنیایی دەداتە هێزەکانی پێشمەرگە کە پارەکە لە وەزارەتی دارایییە و خەرجدەکرێت، بەڵام پێویستە لەبارەی میکانیزمی چۆنییەتی خەرجکردنە بگەنە رێککەوتن و ئەو کاتە مووچەی مانگەکانی رابردوو هەمووی رەوانەدەکرێت.
ه.م