ئاهەنگگێڕانەكەی محەمەد سەلاح جیاواز بوو

وەرزش

15/04/2019‌ 914 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد سەلاحی میسری ‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ دوای تۆماركردنی گۆڵ لەیانەی چیڵسی بەشێوەیەكی جیاواز ئاهەنگی گێڕا.

محەمەد سەلاح دوای تۆماركردنی گۆڵەكە، چووە بەردەم هاندەران‌و قاچێكی سەرز كردەو هەردوو دەستی وەك سوپاسگوزاری بەرزكردەوە.

ئەو شێوە ئاهەنگگێڕانەی سەلاح كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە، دوای ئەوەی هاندەرانی یانەی چیڵسی هێرشیان كردە سەر ئەو یاریزانە مسوڵمانەو بە تەقینەوە وەسفیان كرد.

هەندێك پێیانوایە، سەلاح بۆیە وا ئاهەنگی گێڕاوە، بۆ ئەوەی وەڵامی هاندەرانی یانەی چیڵسی بداتەوەو چیتر هێرشی نەكەنە سەر.

هـ ـ ح