نانسی عەجرم روونكردنەوە لەسەر گۆرانییە نوێیەكە دەدات

sharpress.net

364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
نانسی عەجرەم روونكردنەوەی لەسەر ئەو گۆرانییەی دا، كە لەم دوایانە بڵاویكردووەتەوەو كاردانەوەیزۆری لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردووە.

گۆرانییەكە ناوی "راجل ابن راجل"، كە تێدا ناوچەیەكی میسر دەردەكەوێت، كە ئەو ناوچەیە لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كراوەتەوەو كاردانەوەكەش لەسەر ئەوەیە.

نانسی لەروونكردنەوەیەك بۆ كەناڵی "ئێم بی سی میسر" وتی: "من ویستوومە جوانییەكانی میسر پیشان بدەم، كە ئەوە راستی ئەو وڵاتەیە".

هەروەها باسی لەوەش كردووە، ئەو كەسانەی لەگۆرانییەكە دەركەوتوون، كەسانی سەركەوتوون، بۆیە منیش گۆرانیم بۆ وتوون".

نانسی عەجرم، دڵخۆشی خۆشی خۆی بەوە نیشانداوە، كە كاردانەوە لەسەر گۆرانییەكەی "راجل ابن راجل" دروست بووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved