چاوەڕواننەكراو.. كۆمپانیاكان شیری مرۆڤ دروست دەكەن

تەندروستی

15/04/2019‌ 872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان‌و لەهەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا، كۆمپانیاكان شیری مرۆڤیان دروست كردووە.

بەپێی تۆڕی "بلومبرگ"ی ئەریكی، دەیان كۆمپانیای تەكنەلۆژیای مرۆیی توانیون بگەن بەدروستكردنی شیری مرۆڤ، ئەوەش بەهۆی ئەو سوودە خۆراكانەی لەناو ئەو جۆرە شیرەدا هەیە.

هەر بەپێی تۆڕەكە، كۆمپانیاكان دوای دەیان لێكۆڵینەوە لەسەر پێكهاتەكانی شیری دایك توانیویانە ئەو جۆرە شیرە دروست بكەن.

سەرچاوە هەواڵییەكان ئەو هەنگاوە بەشۆڕشێكی گەورە دادەنین، بۆ ئەوەی لەداهاتوو گەشەی زیاتر بەو بوارە بدرێت‌و سوود بەمرۆڤایەتی بگەیەنرێت.

هـ ـ ح