بۆیەكەمجار.. دۆزینەوەی پێستی دایناسۆر لەكۆریای باشوور

sharpress.net

730 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
زانا شوێنەوارناسەكان لەكۆریای باشوور شوێنەواری جێپێی یەكێك لەدایناسۆرە قەبارە بچووكەكانیان لە چینێكی بەردیندا دۆزیەوەتەوە، كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی تەباشیری .

بەگوێرەی رۆژنامەی "ئیندیپیندێنت"ی بەریتانی پرۆفیسۆر مارتن لۆكلی لەزانكۆی كۆلۆرادۆ دینڤەر وتوویەتی: بۆیەكەمجار شوێنەواری چەرمی پێی دایناسۆڕیكیان دۆزیوەتەوە، كە بەشێوەیەكی نموونەیی پارێزراوە و چەرمەكە شوێنەواری هەموو هەنگاوێكی دایناسۆرەكەی داپۆشیوە.

لە تایبەتمەندییەكانی چەرمەكە ئەوەیە، كە پولەكەی بچووكی ریزكراوی تێدا وەكو قوماشێكی چنراو ، ئەو خەسڵەتەشی لە دایناسۆرە گەورەكان دەچێت .

پەنجەمۆرەكانی پێی دایناسۆرە بچووكە فریوەكە ئەوە پیشان دەدات، كە هی جۆرێك دایناسۆرە و ناسراوە بە "سیرۆبۆد"، كە سەر بە پلی مینیسوریبوسە ، كە لەهەرە بچووكترین دایناسۆرەكانەو درێژییەكەی لە ٢٠ سانتیمەتر تێناپەڕێت .

ئەو شتەش، كە وایكردووە تائێستا ئەو پێستە پارێزراو بێت بریتییە لە قوڕ ، بەجۆرێك چینێكی تەنكی قوڕ شوێنەواری پێكەی داپۆشیوە وەكو چینێك رۆن كە ئەستوورییەكەی لە ملیمێك زیاتر نەبێت .

توێژەرەكان دەڵێن شوێنەواری جێپێی دایناسۆرەكە لەسەر چینێكی قوڕین دەرچۆتەوە ، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە پێش ئەوەی دایناسۆرەكە بەسەر ئەو شوێنەدا بڕوات پێدەچێت باران باریبێت ، دواتر بە چینێكی تەنكی قوڕین سەرەكەی داپۆشراوە.

كیونگ سو كیم توێژەر لە زانكۆی نیشتیمانی شینجو  بۆ پەروەردە لە كۆریای باشوور  ئەو كەسە بووە كە ئەو ڕێچكەی رۆیشتنی دایناسۆرەكەی دۆزیوەتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved