700 هەزار فەرەنسی بێ بوونی مۆڵەت ئۆتۆمبیل لێدەخوڕن

sharpress.net

468 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
راپۆرتی سەلامەتی هاتووچۆ لە فەرەنسا باسی لەوە كردووە، كە ٧٠٠ هەزار فەرەنسی رۆژانە ئۆتۆمبیلەكانیان لێدەخوڕن بێئەوەی مۆڵەتی شۆفێرییان هەبێت .

بەپێی ئەو داتایانەی وێستگەی رادیۆی فەرەنسی RTL  بڵاویكردووەتەوە، ئێستا نزیكەی ٧٠٠ هەزار شۆفێر بێئەوەی مۆڵەتی شۆفێرییان هەبێت لە ڕێگە و بانەكانی فەرەنسا شۆفێری دەكەن ، كە ئەوەش دەكاتە ١،٤% سەرجەمی شۆفێرانی فەرەنسا.

راپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە، كە لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوو ژمارەی ئەو شۆفێرانەی بێمۆڵەت شۆفێری دەكەن بووەتە دووقات ، كە بەرپرسن لە ٤،٥% رووداوەكانی هاتووچۆ لە فەرەنسا.

هەر بەپێی ئامارەكان سێیەكی ئەوانەی مۆڵەتی شۆفێرییان نییە پێشتر بە تاقیكردنەوەی دەركردنی مۆڵەتی شۆفێریدا تێنەپەڕیون، كە پاساویشیان بۆ ئەوە گرانی خەرجی دەرهێنانی ئەو مۆڵەتەیە، كە دەگاتە ١٥٠٠ یۆرۆ .

هەروەك بەپێی داتاكان سێیەكی شۆفێرەكانی تر بەهۆی سەرپێچی‌و هەڵەی هاتووچۆوە، یان مۆڵەتیان لێوەرگیراوەتەوە .

لە فەرەنسا سزای پێبژاردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلی بێمۆڵەت دەگاتە ١٥ هەزار یۆرۆ، هەروەك دەتوانرێت دەستبەجێ دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەكەشدا بگیرێت‌و شۆفێرو خاوەنی ئۆتۆمبیلەكەش دەستگیر بكرێن.

ئەگەر بێت و شۆفێر پێچەوانەی ڕێساكانی هاتووچۆ لێبخوڕێت، یان لەژێر كاریگەری ماددە هۆشبەرەكان تووشی تاوانێك ببێت ، ئەوە سزاكەی دەگاتە دوو ساڵ بەندكردن و ٣٠ هەزار  یۆرۆ  پێبژاردن .

لەلایەكی تر لەكاتی روودانی هەر رووداوێكدا ئەگەر بێت و شۆفێرەكە بێ مۆڵەت لێیخوڕیبێت ، ئەوە شۆفێرەكە بەرپرسە لەو رووداوە جا هۆكارەكەی هەرچییەك بێت ، ناچاریش دەكرێت هەموو پێكراو و زیانە ماددییەكانیش ببژێرێتەوە ، ئەوە سەرباری ئەوەی كۆمپانیای دڵنیایی لەسەر ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێت كۆتایی بە گرێبەستەكە بهێنێت و قەرەبووشی نەكاتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved