بلیتێكی فڕێدراوی ناو تەنەكەی خۆڵ ژیانی كەسێك بۆ هەمیشە دەگۆڕێت

sharpress.net

1278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمەریكا باسیان لەچیرۆكی كەسێك دەكەن لە ویلایەتی میشیگانی ئەمەریكا بەناوی جیف هینینگ، كە لەڕێگای بلیتیكی یانسیبی فردراوەوە بووەتە خاوەن سامانێكی گەورە.

بەپێی قسەی ئەو پیاوە بلیتێكی یانسیبی جۆری Lucky for Life ی كڕیوە ، بۆ رۆژی دواتر فرێیدایە ناو تەنەكەی خۆڵەوە ، چونكە پێیوابوو هیچ سوودی نییە ، بەڵام بۆ رۆژی دواتر لەپێگەی فەرمی خەڵاتەكان گەڕا، سەیركرد هەندێك لە ژمارەكانی لەگەڵ بلیتەكەی ئەو هاوتایە ، بۆیە بەپەلە لەناو تەنەكەكە گەراوە و بلیتەكەی دۆزییەوە ، سەیری كرد بەپێی بلیتەكە تا لەژیاندا بێت ساڵانە ٢٥ هەزار دۆلاری دەدرێتێ.

لەلایەكی ترەوە ویندی هینینگ هاوسەری پیاوە براوە بەبەختەكە وتی: لەئەمساڵدا ئەو بردنەوەیە ئەوە دووەم رووداوی خۆشە ، سەرەتای ئەمساڵ هاوسەرەكەم جەڵتەی دڵ لێیدا و زۆری نەمابوو گیانی لەدەست بدات ، بەڵام بەشێوەیەكی سەیر رزگاری بوو ، بەوەش زۆر دڵخۆش بووین ، ئەمرۆش دەتوانین بەیەكەوە چێژ لەژیان وەربگرین ، بەتایبەت كە ئێستا پارەی پێویستمان بۆ ئەوە هەیە ".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved