كچێكی روسی خۆی دەكات بەباربی‌و هاوڕێیەتی مرۆڤ ناكات

sharpress.net

474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
دوای چەندین ساڵ لەنەشتەرگەری جوانكاری و خەرجكردنی دەیان هەزار دۆلار، خانمێكی تەمەن ٣٢ ساڵی روسی خۆی دەگۆڕێت بۆ باربییەكی زیندوو ، ئەوەش تەنیا بەهۆی حەز و ئارەزووی لەو بووكەڵەیە.

لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ خۆكردن بە باربی و كڕینی سەدان بووكەڵەی باربی، تاتیانا توزوفا ١٦٠ هەزار دۆلاری ئەمەریكی خەرج كردووە .

تۆزۆڤا باسی لەوە كردووە، كە ئەو هیچ هاوڕێیەكی نییە لەبەر ئەوەی كاتی بۆ بوونی هاوڕێی مرۆڤ نییە ، بەڵكو هەموو ژیانی بۆ بوكەڵەی باربی تەرخان كردووە ، تاكە هاوڕێی هاوسەرەكەیەتی لەگەڵ كچە یازدە ساڵانەكەی .

هەروەها تۆزۆڤا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ، كە گرنگیدانی بە بووكەڵەی باربی دوای لەدایكبوونی كچەكەی بووە ، لەو كاتەشەوە هەمیشە هەوڵیداوە لەڕێگای میكیاج و قژی زەدەوە رووخساری لەباربی بچێت .

تۆزۆڤا وتوویەتی: جگە لە جلی پەمەیی هیچی تر لەبەر ناكات ، هەروەك هاوسەرەكەشی ئۆتۆمبیلێكی پەمەیی كڕیوە، كە ناوی ئەوی لێناوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved