شارپرێس:
دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی عێراق باسی لەوە كردووە كە لەسێ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی ئەوانەی لە سەرجەم فرۆكەخانەكانی عێراقەوە گەشتیان كردووە گەیشتووەتە ١،٦٣٧٤٦٢ گەشتیاو ژمارەی گەشتەكانیش گیشتووەتە ٢٠٢٠٦ گەشتی ئاسمانی بەهاتن و چوونەوە .
بەپێی بەیاننامەیەكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ئەو ئامارە ئەوە پیشان دەدات، كە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادبوونێكی بەرچاو لەژمارەی گەشتیاران و ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان لەفڕۆكەخانەكانی ( بەغدا ، بەسرە ، نەجەف ، هەولێر ، سلێمانی ) روویداوە ، كە ئەوەش بەرهەمی كاری بەردەوامی لایەنە پەیەندیدارەكانو ئەو ئاسانكاری و خزمەتگوزاریانەیە كە بۆ بەهێزكردنی ئەو كەرتە پێشكەش دەكرێن .
سەبارەت بە ژمارەی تێكرای ئەو گەشتیارانەی لە فرۆكەخانەی نیودەولەتی بەغداوە گەشتیان كردووە گەیشتۆتە ٧٢٦٤٩٧ گەشتیار بە ٧١٣٨ گەشتی ئاسمانی ، وە تێكڕای ئەو گەشتیارانەی لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە لەو ماوەیە گەشتیان كردووە ١٧١٤٠٣ گەشتیار بەڕێگای ٢١٧٤ گەشتی ئاسمانی گەشتیان كردووە ، هەرچی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفە ٥٢٨٢٠٢ گەشتیار لەڕێگای ٤٩٢٢ گەشتی ئاسمانی ، وە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ٢٦٠٩٨ گەشتیار و ١٣٨٤ گەشتی ئاسمانی هەبووە ، هەروەك فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ئەربیل لە هەولێر ١٨٥٢٦٢ گەشتیار لەڕێگای ٤٥٨٨گەشتی ئاسمانییەوە گەشتیان كردووە .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی