فشاری درێژخایەن لەخانماندا شێرپەنجەی مەمكی بەدودا دێت

تەندروستی

15/04/2019‌ 904 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵەرانی وڵاتی چین، پەیوەندی لەنێوان سترێسی درێژخایەن و تووشبوون بەشێرپەنجەدا هەیە.

بەپێی وتەی لێكۆڵەران، ئەو نەخۆشانەی تووشی شێرپەنجە دەبن، هەستی نەرێنی وەك پەرێشانی و بێهیوایی لەواندا بەدیدەكرێت، كە هەر ئەو كەموكورتییە دەروونییانەش مەترسی گەشەكردنی گرێ شێرپەنجەییە.

لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا میكانیزمی چۆنییەتی كاریگەری سترێسی درێژخایەن لەتووشبوون بە شێرپەنجەدا بە نادیاری ماوەتەوە.

لێكۆڵەرانی زانكۆی دالیان (Dalian)ی چین تێگەیشتن، سترێس پێدەچێت ڕێژەی (پینفرین pinephrine) زیاتر بكات، كە لەئەنجامدا زیادبوونی (LDHA)و بزواندنی خانە هاوشێوە سەرەتاییەكانی شێرپەنجەی بەدواوە دەبێت.
 
لێكۆڵەران بەلێكدانەوەی دەرمانێك، كە  (LDHA)دەگرێتە ئامانج، تێگەیشتن ڤیتامینیC  دەتوانێت كاریگەری چارەسەری تا ڕادەیەك لەو بوارەدا هەبێت.

لی یۆ كیانگ، سەرپەرەشتیاری تیمی لێكۆڵینەوەكە لەو بارەوە دەڵێت: لێكۆڵینەوەكەی ئێمە لێكۆڵێنەوەیەكی گرنگ بوو، كە توانیی هۆكاری دەروونناسی بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكی وەك شێرپەنجەی مەمك بدۆزێتەوە و پەی بە دەرمانێكی وەك  ڤیتامینی C لە كەمكردنەوەی ئەمجۆرە شێرپەنجەدا ببات.

بەوتەی لی یۆ، ئەو نەخۆشانەی كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك، هێلكەدان و گەدە دەبن، زۆرجار وروژان و هەیەجانی نەرێنی-یان هەیە، كە ئاوا دۆخێكیش دروستبوونی خێرایی گرێشێرپەنجەیەكانی بەدوادا دێت.

وەرگێڕان: یاسین نادر