كارەكانی هێڵی ئاسننی نێوان عێراق و سوریا بەرەو كۆتایی دەچێت

sharpress.net

782 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
وەزارەتی گواستنەوەی سوریا رایگەیاند، پرۆژەی هێڵی ئاسنینی نێوان عێراق و سوریا ٩٧% كارەكانی تەواو بووە ، باسی لەوەش كرد دەكرێت چینیش بەپرۆژەكەوە ببەسترێتەوە .

رۆژنامەی "ئەلوەتەن"ی سوری بەپشتبەستن بە سەرچاوەیەكی ناو وەزارەتی گواستنەوەی سوریا و لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، كە پرۆژەی بەیەكەوە بەستنەوەی سوریا و عێراق پرۆژەیەكی كۆنە ، بەڵام لەكاتی جەنگی ناوخۆی سوریا لەكاركەوتووە .

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكرد، ئامانجی پرۆژەكە ئەوەیە، كە بەندەرەكانی سوریا بەعێراق و ئێرانەوە ببەستێتەوە ، ئەوە سەرباری توانای ئەوەی دەبێت چینیش بخرێتە ناو پرۆژەكەوە.

هەروەك باسی لەوەش كردووە، كە پرۆژەكە لەناوخۆی سوریا ٩٧% كارەكانی تەواو بووەو لەناوخۆی عێراقیش تەنیا ٢ كیلۆمەتری ماوە ، بەڵام لەكاتی جەنگدا پرۆژەكە راوەستا .

راپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە، عێراق و ئێران لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون، كە ئەو دوو وڵاتە لەڕێگای هێڵی ئاسنەوە بەیەكەوە ببستنەوە ، ئێستاش لەناوچەی بەسرە كار لەپرۆژەكە دەكرێت .

هەروەها ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەكات، كە ڕێكەوتن لەنێوان عێراق و سوریاش هەیە لەڕێگای هێڵی ئاسنین و بەناوچەی تەنەفدا ئەو دوو وڵاتە بەیەكەوە ببەسترێنەوە ، كە درێژی هێڵەكە لەناوخۆی عێراق ١٦٠ كیلۆمەتر و لەناو سوریا ١٥٦ كیلۆمەترە ، ماوەی بڕیاردراویش بۆ كۆتاییهێنان بەپرۆژەكە ٤ ساڵە ، هەروەك ئەو سەرچاوەیە پرۆژەكەی بە یەكێك لەپرۆژە ستراتیژییە گرنگەكان ناوەند كردووە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved