شارپرێس:
كه‌س له‌وبڕوایه‌دا نه‌بوو ڕۆژێك یه‌كێك له‌به‌رپرسه سه‌ره‌كیه‌كانی تاوانی ئه‌نفال پۆلیسی ئینته‌رپوڵ به‌دوایدا بگه‌ڕێت، كه‌چی هه‌ر ئه‌و ڕۆژه دوو پارته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان (پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) نامه‌ی پاكانه‌یان بۆ سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌و سوپایه نوسی كه به‌رپرسی تاوانه‌كانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی كورد بوو.
چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن ژیانی گۆڕی
نزار خه‌زره‌جی له 17ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1938 له‌شاری موسڵ له‌دایكبووه، كه خێزانه‌كه‌ی مێژوویه‌كی درێژیان له‌نێو كاری سه‌ربازیدا هه‌بووه‌و باوكی پله‌ی نه‌قیب-ی له‌ڕیزی سوپادا هه‌بووه.
نزار خه‌زره‌جی تا ساڵی 1971 ناوێكی هێنده دیاری نێو سوپای عێراق نه‌بووه، به‌ڵام چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عێراق ژیانی نزار خه‌زره‌جی ده‌گۆڕێت‌و به‌ره‌و پله به‌رزه‌كانی به‌رپرسیارێتی سوپای ده‌بات.
به‌هۆی دژایه‌تیكردنی كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1968 مامێكی نزار خه‌زره‌جی حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام له‌سه‌ردانێكی سه‌دام حسێن بۆ شاری مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا، خه‌زره‌جی داوا له‌سه‌دام ده‌كات مامی له‌سێداره نه‌درێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایه‌شدا سه‌دام حسێن به‌ڵێنی سوككردنی حكومه‌كه‌ی مامی خه‌زره‌جی ده‌دات.
ناوی نزار خه‌زره‌جی له‌شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا تا ساڵی 1990 خه‌زره‌جی ده‌بێته سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، كه به‌رزترین پله‌ی سه‌ربازیی عێراق بوو له‌مه‌یدانی جه‌نگ.
خه‌زره‌جی‌و په‌یوه‌ندیی به كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و شاڵاوی ئه‌نفاله‌وه
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق-ئێران، حكومه‌تی عێراق دوو تاوانی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامدا، ئه‌ویش كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و تاوانی ئه‌نفال بوو، له‌وكاته‌شدا خه‌زره‌جی یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسی هه‌ردوو جینۆسایده گه‌وره‌كه بوو.
به‌ڵام نزار خه‌زره‌جی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا ڕه‌تیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌بوبێ‌و ده‌ڵێ:"سوپا په‌یوه‌ندی به‌و كاره‌وه نه‌بوو، چه‌كی كیمیایی له‌كارگه‌یه‌ك دروستده‌كرا كه ڕاسته‌وخۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید لێی به‌رپرس بوو، هێزی ئاسمانیش فه‌رمانیان له‌سه‌دام حسێن وه‌رده‌گرت".
له‌باره‌ی ئه‌نفالیشه‌وه ده‌ڵێ:"دیسان سوپا په‌یوه‌ندی به‌شاڵاوی ئه‌نفاله‌وه نه‌بوو، چونكه ئێمه سه‌رقاڵی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئێران‌و ڕزگاركردنی ئه‌و شوێنانه‌ی خاكی عێراق بووین كه كه‌وتبوه ده‌ست ئێرانیه‌كان، ئه‌وه‌ش هه‌ر عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید لێی به‌رپرس بوو، چونكه شاڵاوه‌كان به به‌شداریی جه‌یشی شه‌عبی و هه‌واڵگریی عێراق ئه‌نجامده‌درا".
ڕه‌خنه‌گرتن له‌سه‌دام حسێن‌و هه‌ڵاتن له‌عێراق
له‌كاتی هێرشكرنه سه‌ر كوه‌یت، نزار خه‌زره‌جی كه له‌وكاته‌دا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق بوو هیچ ئاگادارییه‌كی نه‌بووه له هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر كوه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌ڵێ له‌ڕادیۆوه هه‌واڵی داگیركردنی كوه‌یتی بیستوه، كه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گاردی كۆمارییه‌وه ئه‌نجامدراوه.
بێئاگایی خه‌زره‌جی له‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ڕووداوه‌كانی سه‌ده‌ی 20 وایكرد ناوبراو ڕه‌خنه له هێرشی سه‌ر كوه‌یت بگرێت، ڕه‌خنه‌كانیش له‌و ڕوه‌وه بوون كه ئه‌و ئاگادار نه‌بووه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای ناكۆكی خه‌زره‌جی بوو له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن، به‌ڵام دیارترین ڕووداو كه كۆتایی به‌ژیانی خه‌زره‌جی له‌نێو خزمه‌تی سه‌ربازیی هێنا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بوو له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن كه تیایدا به سه‌دامی وتووه عێراق شه‌ڕی كوه‌یتی دۆڕاندوه، سه‌دام به‌توڕه‌یی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه جێده‌هێڵێت‌و دواتر بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی خه‌زره‌جی له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌دات.
دوای دورخستنه‌وه‌ی خه‌زره‌جی له پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتنیه‌وه، سه‌رجه‌م پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانیشی لێوه‌رگیراوه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، چاودێرییه‌كی توند كراوه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانیشی له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی عێراقییه‌وه چاودێری له‌سه‌ر بووه.
ساڵی 1995 خه‌زره‌جی هه‌ستده‌كات مانه‌وه‌ی له عێراق واده‌كات ژیانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه له‌پلانێكی نهێنیدا بڕیاری جێهێشتنی عێراق ده‌دات، سه‌ره‌تا ده‌چێته شاری موسڵ، پاشان به‌هاوكاریی حزبێكی كوردیی له‌باشوری كوردستان ده‌چێته ئاكرێ، دواتر بۆ زاخۆ و پاشان بۆ توركیا، خه‌زره‌جی ساڵانی دواتر به‌ئاشكرا باسی له‌وه‌ده‌كرد كورده‌كان هاوكارییان كردووه بۆ جێهێشتنی خاكی عێراق.
یه‌كێك له‌چیرۆكه‌كانی چۆنیه‌تی ده‌ربازكردنی نزار خه‌زره‌جی له‌عێراق به‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی سوننه‌كانی عێراقه كه له‌كتێبی "له‌نێو ئاگر"دا ده‌ڵێ، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كردووه بۆئه‌وه‌ی نزار خه‌زره‌جی له‌عێراق ده‌رباز بكه‌ن.
ده‌رفه‌تی زێڕین بۆ دادگایكردنی خه‌زره‌جی‌و پاكانه‌ی حزبه كوردییه‌كان
ساڵی 2001 ده‌رفه‌تێكی زێڕین هاته به‌رده‌ست گه‌لی كورد كاتێك له‌سه‌ر سكاڵای چه‌ندین په‌نابه‌ری كورد داوای دادگایكردنی خه‌زره‌جی كرا، ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی جینۆساید به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد، به‌ڵام هه‌ر له‌و ساڵه‌دا سێ حزبی دیاری باشووری كوردستان نامه‌ی پاكانه‌كان بۆ خه‌زره‌جی نوسیوه بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی دانیماركه‌وه ڕوبه‌ڕووی دادگایكردن نه‌بێته‌وه.
ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كه حزبه‌كه‌ی پاكانه‌ی بۆ خه‌زره‌جی نوسیوه له‌نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ:"ئێمه دڵنیاییده‌ده‌ین له‌وه‌ی به‌ڕێز خه‌زره‌جی بێتاوانه له‌كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، كه‌سێكی نیشتیمانپه‌روه‌ره".
له‌و نامه‌یه‌ی كه هه‌ریه‌كه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌واژۆی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه واژۆی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی له‌سه‌ره، تیایدا پاكانه بۆ نزار خه‌زره‌جی كراوه.
ساڵی 2002 نزار خه‌زره‌جی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بێتاوانیی خۆی له‌ئاست هه‌ردوو كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال نیشاندا‌و وتی:"من په‌یوه‌ندیم به‌هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌وه نیه، منیش قوربانیی ده‌ستی هه‌ندێك لایه‌نی نێو ڕژێمی عێراقم".
به‌وته‌ی نزار خه‌زره‌جی، به‌رپرسی یه‌كه‌م‌و پلانداڕێژه‌ری هه‌ردوو كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، عه‌لی كیمیایی بووه.
خه‌زره‌جی باسی له‌وه‌كردوه:"هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زاره‌تی دادی دانیمارك وتیان، كه من له‌و به‌رپرسه سه‌ربازییانه بووم كه ڕقم له‌به‌كارهێنانی توندوتیژی بووه".
به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی نزار خه‌زره‌جی نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی دادگای دانیمارك بێتاوانبوونی ناوبراو بسه‌لمێنێت، چونكه سه‌دان شایه‌تحاڵ له‌به‌رده‌م دادگا شایه‌تییان له‌سه‌ر خه‌زرجی دابوو، له‌دانیشتنێكیشدا كه پێنج كاتژمێری خایاند، دادوه‌ری ئه‌و كه‌یسه‌ی خه‌زره‌جی باسی له‌تێوه‌گلانی خه‌زره‌جی و شایه‌تحاڵه‌كان كرد.
عیماد ئه‌نساری، كه یه‌كێك بووه له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی نێو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ڕژێمی پێشووی عێراق كه ئامۆزای خه‌زره‌جیشه له‌باره‌ی تێوه‌گلانی ئامۆزاكه‌ی له هه‌ردوو جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ده‌ڵێ:"خه‌زره‌جی بێتاوانه، چونكه هه‌موومان ده‌مانزانی بڕیاری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی عێراقه‌وه ده‌درا".
جۆن نیكسۆن، یه‌كه‌م لێكۆڵه‌ری ئه‌مه‌ریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عێراق ده‌ڵێ:"كاتێك له‌باره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه پرسیارم له‌سه‌دام كرد ئه‌و زۆر توڕه‌بوو، خۆی ده‌خوارده‌وه پاشان وتی، بڕۆن له‌وباره‌یه‌وه له‌نزار خه‌زره‌جی بپرسن، من هیچ بڕیارێكم له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه، له‌و بپرسن ئه‌و به‌رپرسی سه‌ربازیی بوو".
په‌یوه‌ندی خه‌زره‌جی به‌ئه‌مریكییه‌كانه‌وه
دوای ڕوداوه‌كه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مریكا، ئه‌و وڵاته ده‌ستیكرد به‌دانانی پلانێك بۆ ڕوخاندنی رژێمی پێشووی عێراق، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌یانویست سود له‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی ئه‌و ڕژێمه وه‌ربگرن كه له‌عێراق نه‌ماون‌و میانه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه نه‌ماوه.
سه‌ره‌تا ئه‌مریكییه‌كان بیریان له‌وه‌كرده‌وه خه‌زره‌جی بكه‌نه جێگره‌وه‌ی سه‌دام حسێن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دانیمارك هه‌ماهه‌نگییان كرد بۆئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی بدرێته خه‌زره‌جی، ته‌نانه‌ت ناوبراو خۆی وه‌ك شارل دیگۆل (سه‌رۆكی كاتی فه‌ره‌نسا كه‌نازییه‌كانی له‌فه‌ره‌نسا وه‌ده‌رنا) ده‌ناساند.
به‌هۆی شاره‌زایی له‌ته‌واوی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانویست له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن سود له‌خه‌زره‌جی وه‌ربگرن بۆ ڕزگاركردنی شاری كه‌ركوك.
مافی مرۆڤی دانیمارك: خه‌جاڵه‌تییه بۆ ئێمه خزمه‌تی تاوانبارێكمان كردووه
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی دانیمارك له‌باره‌ی نزار خه‌زره‌جی هه‌ڵوێستێكی توندی هه‌بوو و له‌زاری سه‌رۆكی نوسینگه‌كه‌وه وتی:"خه‌جاڵه‌تییه بۆ ئێمه كه خزمه‌تی تاوانبارێكمان كردووه له‌بری ئه‌وه‌ی دادگایی بكه‌ین" ده‌شڵێ، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی نه‌توانێ دادگایی نزار خه‌زره‌جی بكات، ئه‌وا پێویسته ڕاده‌ستی دادگای لاهای نێوده‌وڵه‌تی بكات بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دادگایی بكرێت.
دیارنه‌مانی خه‌زره‌جی له‌دانیمارك
ڕۆژی 19ی ئاداری ساڵی 2003 خێزانه‌كه‌ی خه‌زره‌جی هێزه ئه‌منییه‌كانی دانیماركیان له‌دیارنه‌مانی خه‌زره‌جی ئاگاداركرده‌وه، دواتریش هێزه ئه‌منییه‌كان فه‌رمانی ده‌ستگیركردن‌و پشكنینی خاكی دانیماركیان بۆ خه‌زره‌جی ده‌ركرد، چونكه پێیان وابوو یان هه‌ڵاتووه، یاخود توشی ڕوداوێك یان دۆخێكی ته‌ندروستی كتوپڕ بووه.
به‌ڵام دواتر چاره‌نوسی خه‌زره‌جی به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ئاشكرابوو، چونكه ناوبراو نه هه‌ڵاتبوو نه توشی دۆخێكی ته‌ندروستی كتوپڕیش ببو، به‌ڵكو له‌ڕۆژی 15ی مانگی ئاداری ساڵی 2003 له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌ڕابوه‌وه خاكی عێراق، ئه‌ویش بۆ په‌یوندیكردن به‌هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراقه‌وه كه پلان بۆ هێرشی ئه‌مریكا‌و ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس داده‌نرا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان بێهیوا بوون له‌وه‌ی بتوانن سود له نزار خه‌زره‌جی ببینن، ناوبراو دووباره له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه خاكی عێراقی جێهێشته‌وه‌و چووه وڵاتی ئوردن.
سی ئای ئه‌ی خه‌زره‌جی له دانیماركه‌وه بۆ ئیمارات گواسته‌وه
سه‌ره‌تای دیارنه‌مانی نزار خه‌زره‌جی له‌دانمارك، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دیارنه‌مانی و شوێنی ئه‌وكاته‌ی خه‌زره‌جییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام دواتر حكومه‌تی دانیمارك دانی به‌وه‌دا نا كه خه‌زره‌جی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا (CIA)ه‌وه براوه‌ته ئیمارات‌و دواتر بۆ باشووری كوردستان.
نوسراوی سێ حزبه‌كه‌ی باشور له‌باره‌ی بێتاوانیی خه‌زره‌جیه‌وه:
ر . ج