حكومەتی خۆجێی دهۆك داوا دەكات كۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەكان بهێنرێت

عیراق

15/04/2019‌ 746 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیسماعیل محەمەد یاریدەدەری پاریزگاری دهۆك داوا لەوەزارەتی كۆچ و كۆجبەرانی عێراق دەكات، كە بەخێرایی كۆتایی بە دۆسییەی ئاوارەكان لە پاریزگاكە بهێنن .

ئیسماعیل محەمەد باسی لەوەش كردووە، كە بەهۆی كۆنی خێوەتەكان  رەوشی كەمپی ئاورەكان زۆر خراپە ، بۆیە داوا لەوەزارەتی كۆچ و كۆجبەرانی عێراق دەكەین پكانێكی بەپەلە دابنێت بۆ چۆڵكردنی خیوەتگەكان و گەراندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان .

ئەو بەرپرسەی پاریزگای دهۆك ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە وەرزی هاوین بەڕێوەیە و بەهۆی گەرماوە منداڵان و ژنان تووشی چەندین نەخۆشی دەبن ، ئەوە سەرباری ئەوەی پارەی پیویست لەبەردەستدا نییە تا لە خیوەتگەكانی تریشی خەرج بكەین .

بەهۆی شەڕی داعش‌و گرژییەكانی ناوچە جیاوازەكانی عێراق، چەند ساڵێكە ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون‌و بەشێكی زۆری ئاوارەكانیش روویان لەپارێزگای دهۆك كردووە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی