فازڵ میرانی: رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێم نزیكە

کوردستان

15/04/2019‌ 803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات، رایگەیاند، رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان نزیكەو ئاشكراشیكرد، حیزبەكەی‌و یەكێتی نیشتمانی رێككەوتنێكی نوێ واژوودەكەن.

فازڵ میرانی، لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، بەمزووانە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە نێوان لایەنەكان یەكلاییدەبێتەوە.
 
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی ئەوەشی راگەیاند، لەگەڵ گۆڕان دانوستاندن و گفتوگۆمان لەبارەی بوونی جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و دەبێت یەكتر رازیبكەین و بەرژەوەندییە حیزبییەكان بخەینە دوای بەرژەوەندی میللەتەكەمان.

میرانی ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ گۆڕان رێككەوتنەكەمان تەواو كردووە و بەمنزیكانە لەگەڵ یەكێتیش تەواوی دەكەین، جەختیكردەوە ئەگەر لەگەڵ یەكێتی رێككەوتن واژوونەكەین، ئەدی چۆن ھەنگاوی دیكە بھاوێژین.

هـ ـ ح

بەپەلە