نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە

sharpress.net

383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 71.44 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی 11 سەنت بەرێژەی 0.2% دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا ، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 63.63 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخەكەی 26 سەنت بەرێژەی 0.4% دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی خواستە لەسەر ئەو بەرهەمە، هەروەها چەند رۆژێكیشە بەرهەمی ئەمریكا رووی لەزیادبوون كردووەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved