بێكاری لەتوركیا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو

sharpress.net

622 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی سەباح"، كە لە پەیمانگای ئاماری توركی وەرگرتووە ، داتا فەرمییەكان ئەوە دەردەخەن، كە تێكرای بێكاری لەماوەی مانگی كانوونی یەكەمدا گەیشتووەتە ١٤،٧% بەجۆرێك لەسەر ئاستی ساڵانە بەڕێژەی ٣،٩% بەرزبووەتەوە.

هەر بەگوێرەی ئەو رۆژنامە توركییە ژمارەی ئەو كەسانەی لەتوركیا بێكارن لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە ٤،٦٩ ملیۆن كەس ، كە ئەو ڕێژەیەش ١،٢٦ ملیۆن كەسی زیاتر لە هەمان مانگی ساڵی ٢٠١٨ .

لەلایەكی ترەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز باسی لەوە كردووە، كە ئەو رێژە بەرزەی بێكاری بەرزترین رێژەی بێكارییە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٩ وە . 

داتاكان ئەوە نیشان دەدەن، كە ژمارەی بێكاران لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ بریتی بووە لە ٣،٥٣٧ ملیۆن كەس ، كە ئەوەش ٨٣ هەزار كەسی لە ساڵی ٢٠١٧ زیاترە .

ئەو رەوشە خراپەش لەكاتێكدایە، كە ئابووری توركیا بە قۆناغێكی سەختدا تێپەڕ دەبێت، بەجۆرێك لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای دراوی توركی بەرانبەر بە دۆلار ئابووری توركیا رووبەرووی شڵەژانێكی قورس هات ، چاودێرانیش هۆكاری ئەوە بۆ ئەو ناكۆكییە دەگیڕنەوە كە لەنێوان واشنتۆن و ئەنقەرەدا هەیە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved