وەزیری پلاندانان: ئاستی بێكاری لەهەرێم دابەزیوە

کوردستان

15/04/2019‌ 1504 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی سندی وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە ئاستی بێكاری لەهەرێمی كوردستان روویی نزبوونەوە كردووە.

عەلی سندی لەمیانی لێدوانێكی لەكۆنگرەی ئامار لەهەرێم راشیگەیاند، بەهۆی باشبوونی دۆخی ئابووری ئاستی بێكاری لەهەرێمی كوردستان رووی لەدابەزین كردووە.

وەزیری پلاندانان هەروەها رایگەیاند، لەپێش شەڕی داعش، رێژەی بێكاری لەهەرێمی كوردستان 6.5% بووە، كە لەكاتی شەڕی داعش رێژەكە گەیشتە 13.5% و ئێستا ئەو رێژەیە دابەزیوە.

لەبارەی ئامارەوە، عەلی سندی ئاشكرایكرد، كە لەساڵی 2017 رێژەی بێكاری بەرێژەی 2.2% دابەزیوەو لەئێستا زیاتریش دابەیوە.

هـ ـ ح