كۆماری چیك ڤیزا بەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدات

sharpress.net

1832 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
كونسوڵخانەی چیك دەست بەپێدانی ڤیزا بەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوەو ئەو وڵاتەش رێگە بەكردنەوەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم دەدات لەپراگ.

ئەو هەڵوێستەی حكومەتی چین لەمیانی كۆبوونەوەیەكی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و كۆنسوڵی گشتیی‌و جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتی چیك، كە جێگری وەزیری دەرەوەی چیك ڕایگەیاندووە، ‌كۆنسوڵخانەی گشتی وڵاتەكەیان لەهەرێمی كوردستان دەست بەپێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی هەرێم دەكەنەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، ڤیزا بەتایبەتی بۆ كارسازان و بازرگانان و ئەو قوتابیانەی دەیانەوێت لە كۆماری چیك بخوێنن دەبێت.

جێگری سەرۆكی چیك ئامادەیی و خواستی وڵاتەكەیشی بۆ كردنەوەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پراگ دەربڕی، كە مایەی خۆشحاڵی و پشتگیریی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بوو.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved