شاندێكی سەربازی بەغدا سەردانی هەولێر دەكات
پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان

کوردستان

15/04/2019‌ 1350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی سەربازی بەغدا سەردانی هەولێر دەكات، ئەوەش بۆ تاوتوێكردنی پرسی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكانی نێوان هەرێم‌و عێراق.

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، شاندەكە لەلیژنەیەكی لیژنەیەكی وەزارەتی بەرگری حكومەتی عێراق پێكهاتوون‌و ئەمڕۆ سەدانی هەولێر دەكەن.

جەبار یاوەر راشیگەیاند، ئامانج لەسەردانی شاندەكە، بۆ كۆبوونەوەیە لەگەڵ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، كە تێدا هەردوولا باس لەچارەسەركردنی كێشەی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەكەن.

هەروەها رایگەیاند، لیژنەكەی وەزارەتی بەرگری‌و پێشرمەگە رێوشێنەكانی دابەشبوونی هێڵی پێشەوەی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی حكومەتی عێراق دیاردەكەن، بەتایبەتی لەناوچەكانی سنووری خانەقین‌و رەبیعە، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە دروست نەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان دەگەڕێنەوەو رەنگە ئەم سەردانەش پەیوەندی بەو پرسەوە هەبێت.

هـ ـ ح