هەماهەنگی روسیاو ناتۆ لەبواری سەربازی‌و مەدەنی بەتەواوەتی راگیرا

sharpress.net

980 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس
ئەلێكساندەر گرۆشكۆ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی رووسیا باسی لەوە كردووە كە هەماهەنگی لەنێوان رووسیا و ناتۆ لە هەردوو بواری سەربازی و مەدەنی بەتەواوەتی راگیراوە.

گرۆشكۆ بە ئاژانسی سپۆتنیكی روسی راگەیاندووە، هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان ئێمە ناتۆ بەشێوەیەكی تەواوەتی راگیراوە ، ناتۆ  ئەجێندای كاری ئەرێنیانەی دەرحەق بە رووسیا رەتكردۆتەوە ، هیچ ئاماژەیكیش نابینرێت كە پیشانی بدات ناتۆ چۆن لەو دەرگا داخراوە دەردەچێت.

لای خۆیشییەوە ینس ستولتتنبرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند "دەبێت روسیا چاو بە ئاكامەكانی كۆتاییهێنان بە ڕێكەوتننامەی قەدەغەكردنی موشەكی مامناوەند و كورت مەودادا بخشێنێتەوە ، راشیگەیاند كە سەرجەم ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆ هاوران لەسەر ئەوەی رووسیا پابەندی ڕێكەوتننامەكە نەبووە".

پێشتریش دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی لە ڕیكەوتننامەی قەدەغەكردنی مووشەكی مامناوەند و كورتمەودا دەكشێتەوە ، گوتیشی واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە پەرەدان بە توانا ناوەكییەكانی تاوەكو سەرجەم وڵاتان پێوەی پابەند دەبن ، ئەوكات واشنتۆنیش ئامادەیە ئەو پرۆسەیە رابگرێت و چەكەكانی كەم بكاتەوە، ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد كە ئەو پەیامەش بە پلەی یەكەم ئاراستەی رووسیا و چینە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved