یاسادانەرێکی ئەمریکا: هێزەکانمان بەپەلە و هەڕەمەکی لە ئەفغانستان ناکشێنەوە

sharpress.net

678 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
یاسادانەرێکی دیموکراتەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نایەوێت بەپەلەو بە هەڵەشەیی لە ئەفغانستان بکشێتەوە. ئەوەش لە سەرو بەندی هەوڵی بەردەوام بۆ کۆتایی هێنا بە جەنگ لە ئەفغانستان.

جین شەهین، یاسادانەری دیموکراتەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "دەبێت خانمان ئامادەییان هەبێت لە سەر مێزی دانوساند هاوکاتی ئەوەی ویلاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا هەوڵی دانوساند لەگەڵ گروپی تالیبانی ئەفغانی دەدات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی ئێمە لێرە گوێ بیستی بووین ئەوەیە هەرچی دانوسانەکان کۆتایی بە شەڕەکە بێنێت، دەبێت زۆر بە وردی بکرێت ئەوەی کە هەموو لایەنەکان بەشداری لە دانوسانەکاندا بکەن و هەروەها نابێت وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بێپلان لە ئەفغانستان بکشێتەوە".

ساڵی رابردوو  دۆناڵد ترەمپ بە راوێژکارانی کۆشکی سپی راگەیاند، دەیەوێت ئەو 14 هەزار سەربازە ئەمریکاییانەی بونێکی کاریگەریان لە ئەفغانستاندا هەیە، بە نزیکەی نیوە کەمبکاتەوە، ئەوەش بووە مایەی رەخنە گرتن لە ترەمپ بەوەی کە هەوڵی کشانەوەیەکی بەپەلە و بێپلان دەدات.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved