شارپرێس:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینان-یان كرد، به‌و هۆیه‌وه زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه.
ناوه‌ندیی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، فڕۆكه‌كانی توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ سنووری چیای ڕه‌ش و ناوچه‌ی وه‌رخه‌ل و ساجا-ی هه‌رێمی زاپ و نیوه‌ی ئه‌مڕۆش ناوچه‌ی مه‌رڤانوس و پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش سنووری گرده‌سۆر-ی هه‌رێمی ئاڤاشین و ده‌وروبه‌ری گوندی كه‌رس-ی هه‌رێمی مه‌تینان بۆردومان كردووه".
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه هیچ زیانێك به هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام زیان به ڕه‌ز و باخی گونده‌كانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
ه.م