پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق رێککەوتن لەسەر نەخشەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان

عیراق

15/04/2019‌ 1805 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و بڕیاردراوه‌ رووپێوییه‌ك له‌ خانه‌قین تا رۆژئاوای دیجله‌ ئه‌نجامدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ھەردوو لیژنەی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە لە شاری ھەولێر له‌بارەی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و به‌وته‌ی جەمال ئیمنكی، سوپاسالاری پێشمەرگە گەیشتونەته‌ رێککەوتن.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ جەمال ئیمنكی، سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند، "لیژنەكان روپێوییەکیان لە خانەقین تا رۆژئاوای دیجلە كردووە".

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوای تەواوبوونی كاری لیژنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، نەخشە و شوێنی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە روونی دیاریده‌كرێت".

ه.م

بەپەلە