به‌رهه‌م ساڵح: موسڵ شایستەی گرنگی پێدانی زیاتره‌

sharpress.net

703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، دانیشتوانی شاری موسڵ شایستەی هەموو جۆرە پشتیوانی و گرنگی پێدانێكن بەتایبەت دوای ئەو ئازار و نەهامەتیەی لەسەر دەستی داعشی تیرۆریستی روبەرووی بوونەوه‌

نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا به‌رهه‌م ساڵح و موزاحم خەیات، له‌ تۆڕی قەیرانەكانی موسڵ كۆبوونه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه‌، به‌رهه‌م ساڵح دوپاتیكردەوە، دانیشتوانی شاری موسڵ شایستەی هەموو جۆرە پشتیوانی و گرنگی پێدانێكن بەتایبەت دوای ئەو ئازار و نەهامەتیەی لەسەر دەستی داعشی تیرۆریستی روبەرووی بوونەوه‌.

به‌رهه‌م ساڵح تەئكیدی لە پێویستی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەكان لە شاری موسڵ و زاڵبون بەسەر دۆسیەكانی گەندەڵی كردووه‌ته‌وه‌، كە كاریگەری راستەوخۆی كردووه‌تە سەر دۆخی ئابووری و گوزەرانی دانیشتوانی شارەكە.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved