دوای دوورخستنه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات
ڤیدیۆی ماڵه‌كه‌ی عومه‌ر به‌شیر بڵاوكرایه‌وه‌

sharpress.net

7355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیر، سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی سودان له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌ خۆپیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌شیر و ڤیدیۆیی ماڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی راكوبه‌ی سودانی ڤیدیۆیه‌كی ماڵه‌كه‌ی عومه‌ر به‌شیر، سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی سودانی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت، ماڵه‌كه‌ی ده‌ستی لێنه‌دراوه‌ و خۆپیشانده‌ره‌كانیش وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، ده‌ستیان به‌ بردن و سووتاندنی ناو ماڵه‌كه‌ نه‌كردووه‌.

11ی ئه‌م مانگه‌، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ عومه‌ر به‌شیر له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌ دروستكرا.

ه.م







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved