دادگای فیدڕاڵی بڕیارده‌دات
پێده‌چێت 15 په‌رله‌مانتاری عێراق بگۆڕدرێن

sharpress.net

953 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس: حلمى ره‌سول ره‌زا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، پێده‌چێت 15 ئه‌ندام په‌رله‌مان بگۆڕدرێن به‌هۆى كێشه‌ى كۆتایی ژنانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش خراوه‌ته‌ به‌رده‌م دادگاى ئیتحادى و داواى ئه‌وه‌ كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى خێرا یه‌كلایى بكرێته‌وه‌.

حسین عقابی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه‌ نیوز رایگه‌یاندووه‌، "كێشه‌ى كۆتاى ژنان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواكاریه‌كى یاساییه‌و له‌لایه‌ن دادگاى ئیتحادیه‌وه‌ ته‌ماشا كراوه‌، چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى كۆتایى ده‌كه‌ین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دادگای ئیتحادی داواى بۆچوونى شاره‌زایانی كردوه‌ و بۆچونیش وایه‌ كێشه‌یه‌ك له‌ ژماردنى كۆتاى ژناندا هه‌بێت".

عقابی باسى له‌وه‌شكردوه‌، تانه‌ له‌م بابه‌ته‌ دراوه‌، و داوا له‌ سێ شاره‌زا كراوه‌ بۆچونه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو، تا ئێستاش كێشه‌كه‌ له‌به‌رانیه‌ر یاسادا ماوه‌ته‌وه‌، دادگا داواى شاره‌زاى زیاتر ده‌كات، به‌وه‌ى زنجیره‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات له‌ نێوان یه‌ك و سێ و پێنج و حه‌وت و نۆ و یازده‌ یان له‌ ژماره‌یه‌كى دیاریكراو ده‌وه‌ستێت، پاشان بڕیار له‌و باره‌یه‌وه‌ بدات. 

رونیشیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر دادگا له‌سه‌ر بۆچونى شاره‌زاى یه‌كه‌م بێت یان بۆچونى سێ شاره‌زاكه‌ له‌گه‌ڵ شاره‌زاى یه‌كه‌م یه‌كبگرێته‌وه‌، ئه‌وا پێویسته‌ گۆڕانكارى گه‌وره‌ له‌ ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كاندا بكرێت.

روونیشى كرده‌وه‌، گۆڕانكارییه‌كه‌ به‌ شیوه‌یه‌كى وورد دیاریناكرێت به‌وه‌ى پشت ده‌به‌ستێت به‌ تێكرایه‌كى بیركاریانه‌، به‌ڵام ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌گۆڕدرێن له‌ نێوان 10 بۆ 15 ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌ و پێده‌چێت ئه‌م ژماره‌یه‌ش تێپه‌ڕێنێت، به‌مه‌ش ژنانى نوێ ده‌بنه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان و پیاوان له‌ جێگه‌یاندا ده‌رده‌كرێن یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه‌شى به‌ دوور زانى قه‌ره‌بووى ماددى هه‌بێت به‌ گۆڕانكاریه‌كه‌ یاخود قه‌ره‌بووى مووچه‌كانى پێشوویان بۆ بكرێته‌وه‌.




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved