ئه‌مریكا به‌فه‌رمی بڕیاریدا
سوپای پاسدارانی ئێران خرایه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

sharpress.net

830 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی خستە لیستی تیرۆرەوە و وەک رێکخراوێکی "تیرۆرستی بیانی ناساندی".

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نوسراوێکی یەکەی تۆماری فیدڕاڵی ئەمریکا به‌فه‌رمی سوپای پاسدارانی وه‌كو رێکخراوێکی "تیرۆرستی بیانی ناساندووه‌".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا هەفتەی رابردوو به‌فه‌رمی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ تیرۆرست ناساند، دوای ئه‌و بڕیاره‌ش به‌رپرسانی ئێران سوپای ئه‌مریكایان وه‌كو تیرۆرست ناساند.

هه‌فته‌ی رابردوو حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، سوپای پاسداران دژی ئه‌و تیرۆرستانه‌ ده‌جه‌نگێت كه‌ ئه‌مریكا پاڵپشتییان لێده‌كات.

حه‌سه‌ن ڕوحانی، هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی خستنه‌ لیستی تیرۆر-ی سوپای پاسداران ڕاگه‌یاندو وتی، "سوپای پاسداران ئه‌و سوپایه‌ بوو كه‌ شاری هه‌ولێر ‌و سلێمانی پاراست له‌وه‌ی بكه‌ونه‌ ده‌ست داعش".

ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved