شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: ئه‌مساڵ عێراق 21 ڕۆژ له‌پێش واده‌ی خۆی ده‌چێته‌ وه‌رزی هاوینه‌وه‌

sharpress.net

2867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
شاره‌زایه‌كی بوار كه‌شناسی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، هاوینی ئه‌مساڵ بۆ عێراق جیاواز ده‌بێت‌و پێش ئه‌و واده‌یه‌ی بۆ وه‌رزی هاوین دیاریكراوه‌، عێراق ده‌چێته‌ ئه‌و وه‌رزه‌وه‌.

سادق عه‌تیه‌، شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، ئه‌مساڵ له‌ ڕۆژی 1ی حوزه‌یران وه‌رزی هاوین له‌عێراق ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش جیاوازه‌ له‌ساڵانی ڕابردوو كه‌ هاوین له‌ڕۆژی 21ی حوزه‌یراندا ده‌ستیپێده‌كرد‌و ڕۆژی 23ی ئه‌یلول كۆتا ڕۆژی هاوین بوو.

هاوكات به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی، باران‌و لافاوی وه‌رزی زستانی 2019 هاوكارده‌بێت بۆ دانانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ندێك له‌ناوچه‌ گه‌رمه‌كانی وه‌ك بیابانه‌كانی عێراق.

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو، له‌مانگی نیسان تا مانگی حوزه‌یران پله‌كانی گه‌رما هێنده‌ به‌رز نابن، به‌ڵام له‌مانگی ته‌مموز تا كۆتایی ئاب به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمارده‌كرێت.

هاوكات سادق عه‌تیه‌ باسی له‌وه‌كردوه‌، ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ی ساڵانه‌ له‌وه‌رزی هاویندا ڕوده‌كاته‌ عێراق، بۆ ئه‌مساڵ جیاوازتر ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ شه‌پۆلی درێژخایه‌ن نابێت‌و ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مێنێته‌وه‌.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved