به‌وێنه‌.. ڕزگاركردنی گه‌نجێك له‌مردن دوای ئه‌وه‌ی شیشێكی گه‌وره‌ ده‌چێت به‌سه‌ریدا

sharpress.net

907 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
گه‌نجێكی هندی دوای ئه‌وه‌ی شیشێكی تایبه‌ت به‌دروستكردنی خانوو ده‌چێت به‌سه‌ریدا، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌مردن ڕزگاریده‌بێت.

سانجای باهی، ئه‌و گه‌نجه‌ هندییه‌ ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی كاركردن بۆ دروستكردنی بیر-ێك، شیشێكی درێژ له‌ڕاسته‌وه‌ ده‌چێته‌ نێو سه‌رییه‌وه‌‌و له‌به‌شی چه‌پی سه‌ریشییه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌، پزیشكه‌كانیش كاتێك ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌بینن‌و ته‌ماشا ده‌كه‌ن گه‌نجه‌كه‌ هێشتا ده‌ژی، توشی شۆكده‌بن‌و بڕیارده‌ده‌ن ده‌ستبه‌جێ ڕزگاریبكه‌ن.

دكتۆر برامۆد جێری، ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ گه‌نجه‌ هندییه‌كه‌ ئه‌نجامدا ده‌ڵێ:"به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌مان ئه‌نجامدا، بۆئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به‌ سانجای باهی نه‌گات".

نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ ماوه‌ی 90 خوله‌كی خایاندووه‌، به‌یه‌كێك له‌سه‌ختترین نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان هه‌ژماركراوه‌، چونكه‌ هه‌رجۆره‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌نانه‌ت بچوكیش، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌بوو كۆتایی به‌ژیانی ئه‌و گه‌نجه‌ بهینێت، له‌كۆتایدا سانجای باهی له‌مردن ڕزگاریبوو، به‌گوێره‌ی وته‌ی پزیشكه‌كانیش، نه‌شته‌رگه‌رییه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ ته‌نیا هه‌زار ‌و 300 دۆلاری تێچووه‌.





ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved