وەزارەتی بازرگانی یەکەم بڕی گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵی لە جوتیاران وەرگرت

sharpress.net

926 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
نەعیم موحسن جەبر بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە رایگەیاند کە کۆمپانیاکەیان کۆتایی بەسەرجەم رێوشوێنە کارگێڕی و تەکنیکییەکان هێناوە و بۆ وەرگرتنی سەرجەم بڕی دانەوێڵەی بەرهەمهاتوو لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشووری عێراق.

جەبر رایگەیاند کە کۆمپانیاکەیان یەکەم بڕی گەنمی بەرهەمهاتووی ئەمساڵ لە جۆری نمرە یەکی پارێزگای موسەننای وەرگرتووە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند کە یەکەم بڕی گەنمی وەرگیراو گەیشتۆتە ٢٦ تۆنه‌، ئەوەش بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری پارێزگاکە و پشکنەری گشتی وەزارەتی بازرگانی.

پێشتریش وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند کە رۆژی ١٥ی نیسان یەکەم رۆژی وەرگرتنی دانەوێڵەی بەرهەمهاتووی ئەساڵی پاریزگاکانی باشووری عێراق دەبێت ، وە ١٥ی ئایاریش یەکەم رۆژی وەرگرتنی دانەوێڵەی پاریزگاکانی کەرکووک و سەلاحەددین و نەینەوا دەبێت .


وەرگیران: ئاکۆ  عەبدوڵلا ئاڵی




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved