یه‌كێك له‌كۆنترین كڵێسای فه‌ره‌نسا ‌و جیهان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ وێرانبوو

sharpress.net

867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
كڵێسای نۆتردام، یه‌كێك له‌كۆنترین كڵێساكانی ئه‌وروپا و جیهان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ وێرانبوو، گومانده‌كرێت هه‌وڵێك بۆ سوتاندنی كڵێساكه‌ هه‌بێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كڵێسای نۆتردام له‌شاری فه‌ره‌نسا ئاگریكرت‌و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌واوی كڵێساكه‌ سوتا، هاوكات پۆلیسی پاریس ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی نزیكن له‌كڵێساكه‌وه‌ به‌ڕوی گه‌شتیاران‌و سه‌ردانكه‌راندا داخست‌و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌وڕوداوه‌.

به‌گوێره‌ی وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك، له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌دا ده‌نگی ته‌قه‌ بیستراوه‌، ئه‌وه‌ش گومان له‌سه‌ر هه‌بوونی ده‌ستێك له‌پشت سوتانی كڵێسای نۆتردام دروستده‌كات.

كڵێسای نۆتردام مێژووی دروستكردنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی 12، به‌یه‌كێك له‌كۆنترین كڵێساكانی ئه‌وروپا‌و جیهان هه‌ژماركراوه‌.

 

ڕ . ج









ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved