بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ری چوه‌ بنكه‌ی پۆلیس به‌ڵام دووباره‌ ده‌ستدرێژیكرایه‌وه‌ سه‌ر

sharpress.net

2661 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
ئافره‌تێكی پاكستانی به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا دژ به‌و كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژیكردوه‌ته‌ سه‌ر ده‌چێته‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیسی وڵاته‌كه‌، به‌ڵام له‌وێ دووباره‌ دووچاری هه‌مان ڕووداو ده‌بێته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌شاری ئۆش شه‌ریف له‌پاكستان له‌لایه‌ن دوو پیاوه‌وه‌ ده‌ستدرێژیده‌كرێته‌ سه‌ر ئافره‌تێك، به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی ئافره‌ته‌كه‌ په‌نا بۆ بنكه‌ی پۆلیس ده‌بات، بۆ پشكنینی شوێنی ڕووداوه‌كه‌ش، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس ده‌چێته‌ ماڵی ئافره‌ته‌كه‌.

به‌گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌ستدرێژیكردوه‌ته‌ سه‌ر‌و وێنه‌یشی گرتووه‌، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی لێكردووه‌ گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئاشكرابكات، ئه‌وا ئه‌ویش وێنه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام پۆلیس به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی زانیارییان له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ ده‌ستكه‌وت‌و ئه‌فسه‌ره‌كه‌یان هاوشێوه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژیكردبووه‌ سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ ده‌ستگیركرد.

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved