شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرایكرد، به‌غدا و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی دۆسیه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ڕێككه‌وتوون.
فازل فه‌تلاوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "حكومه‌تی عێراق به‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ڕاگه‌یاندوه هاوكاریی لایه‌نی توركی بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به دۆسێی په‌كه‌كه له‌خاكی عێراق".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه، ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌پرسی په‌كه‌كه هاوكاریی توركیا بكات، ئه‌وا دواتر كارئاسانییه‌ك ده‌بێت بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌نێو خاكی عێراق.
به‌وته‌ی فه‌تلاوی، ئه‌گه‌رهاتوو پڕۆژه‌یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌عێراق له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا سوپای توركیاش كه له‌نێو خاكی عێراق بنكه‌و باره‌گای هه‌یه، ده‌بێت شوێنه‌كانیان چۆڵبكه‌ن‌و خاكی عێراق جێبهێڵن.
ڕ . ج