بەغدا پاڵاوتگەیەکی گەورەی نەوت لە کەرکووک دروستدەکات

sharpress.net

665 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند کە وەزارەتەکەیان پاڵاوتگەیەکی نەوت بە توانای پاڵاوتنی ١٥٠ هەزار بەرمیل رۆژانە لە شاری کەرکووک درووست دەکات.

لەکۆتایی سەردانی شاندی حکوومەتی عێراق بۆ شاری کەرکووک ، غەزبان رایگەیاند کە وەزارەتی نەوت کار دەکات لەسەر  بووژاندنەوەی پیشەسازیەکانی نەوت لە پارێزگاکە و پێشخستن و بەهەمهێنانی نەوت لە کیڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە، ئەویش لەڕیگای وەبەرهێنان و ئەو پرۆژەی گرنگانەی وەزارەتەکەیان پێیهەڵدەستێت، ئەوە جگە له‌پشتیوانیکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەکەرتی پاڵاوتن و دابەشکردن و پیشەسازییەکان.

وەزیری نەوت گوتی کە وەزارەتەکەیان پاڵاوگەیەکی نەوت بە توانای بەرهەمهێنانی ١٥٠ هەزار بەرمیل بە نوێترین تایبەتمەندییە جیهانییەکان لە شاری کەرکووک درووست دەکات، بۆ ئەوەش لەگەڵ ئیدارەی پاریزگاکە ڕێککەوتووین کە گرفتەکانی پەیوەست بە زەوی‌وزار  و موڵکایەتی لەپێناو ئەو پرۆژە گەورە و گرنگە بۆ پارێزگاکە چارەسەر بکەی.

وەرگێران: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی  




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved