15 ڕۆژی بۆ ئەنجومەنی سەربازی سودان بۆ ڕادەستکردنی دەسەڵاتی سەربازی دیاریدەکرێت

sharpress.net

656 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/04/2019‌

شارپرێس:
ئەنجومەنی ئاشتەوايی و ئەمنی یەکێتی ئەفریقا ماوەی 15 ڕۆژی بۆ ئەنجومەنی سەربازی ڕاگوزەری سودان دیاریکرد، تا دەسەڵات ڕادەستی كه‌سانی مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاته‌ بكات.

ئەنجومەنی ئاشتەوايی و ئەمنی یەکێتی ئەفریقا ئەمڕۆ دوشەممە لە دانیشتنێکدا بەپێشکەشکردنی مۆڵەتێکی پانزە ڕۆژە بۆ ئەنجومەنی سەربازی سوودان، لەبارەی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ مەدەنییەکانی ئەو وڵاتە ڕەزامەندی دەربڕی.

پێشتر "موسا فەکی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقا لە گفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی جەزیرەدا، ئەنجومەنی سەربازی سودانی بۆ گفتگۆکردن لەگەڵ گروپە سیاسی و مەدەنییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی قۆناغی ڕاگوزەری بانگهێشت کرد و وتی، ئێمە ئامادەی سەردانکردنی سوودانین لەبارەی قۆناغی حوکمی ڕاگوزەری.

وەزیری بەرگری سوودان لەبەیانامەکەیدا هەروەها چەند خاڵێکی وەک دەستپێکی حوکمی ڕاگوزەری ڕاگەیاند، کە لەم خاڵانەدا خۆی بینییەوە، " ڕاگرتنی یاسای بنەڕەتی وڵات، هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی خۆجێی و ناوەندی و ڕاگەیاندنی قەدەغەکردنی هاتووچۆ‌و شەوانە و دیاریکردنی دووساڵ بۆهەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەت".

له‌كۆتایی ساڵی رابردوه‌وه‌ خۆپیشاندان لە وڵاتی سودان دژی خراپی ئابووری و ژیان و گوزەران و گرانبوونی نان تیادا بەردەوامە، کە تائێستا لەئاسەواری ئەم خۆپیشاندانانە، لادانی عومەر بەشیری سەرۆکی ئەم  وڵاتەی بەدوادا بووە و خۆپیشاندەرانیش لەبەردەوامی ناڕەزایەتێکانی پاش وازهێنانی سەرۆکی وڵات-یش، دەیانەوێت تەواوی دەسەڵاتدارانی حکومەتی وڵاتەکە واز لە پۆستەکانیان بێنن و دەسەڵات بە مەدەنییەکان ڕابسپێرن.

وەرگێڕان: یاسین نادر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved