زەیدان گومان دەخاتە سەر رۆشتنی تۆنی كرۆس

وەرزش

16/04/2019‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید قسەی لەسەر رۆشتنی تۆنی كرۆسی ئەڵمانی‌و یاریزانی یانەكەی لەهاوینی داهاتوو كرد.

زەیدان لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە تۆنی كۆرس یەكێكە لەیاریزانە باشەكانی دەیەوێت لەوەرزی داهاتووش لەگەڵیان بەردەوام بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە هاوینی داهاتوو تۆنی كۆرس ریزی یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵت‌و روو لەخولێكی تر دەكات.

زەیدان ئەوەشی راگەیاند، كە نابێت ئەوە لەیاد بكەن، لەم چەند ساڵەی داهاتوو كۆرس ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، كە ئەوەش گومانی خستووەتە سەر رۆشتنی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە لەیانە مەدریدییەكە.

هـ ـ ح