ئامارێكی نوێ‌.. میسی پێش رۆناڵدۆ دەكەوێت

وەرزش

16/04/2019‌ 1023 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامارێكی نوێ‌ لەبارەی ئەو كێبڕكێیەوە بڵاوكرایەوە، كە چەند ساڵێكە لەنێوان لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یریزانی بەرشەلۆنەو كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یۆڤانتۆس هەیە.

بەپێی ئامارەكە، كە پێگەی "هۆ سكۆرد" ئەنجامیداوە، ژمارەی ئەو جارانە وەرگیراوە، كە یاریزانەكان وەك باشترین یاریزانی یارییەكان دەستنیشانكراون، ئەوەش لەساڵی 2010/2011 تائێستا.

بەپێی ئامارەكە، لەسەروو ریزبەندی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت، بەدوای ئەودا رۆناڵدۆ دێت، كە جیاوازی نێوانیان زۆرە.

هەر بەپێی ئامارەكە میسی 255 جار بووەتە باشترین یاریزانی یارییەكان، لەبەرانبەردا رۆناڵدۆ تەنیا 125 جار بووەتە باشترین یاریزانی یارییەكان.

هـ ـ ح