دۆزینەوەی ئێسكە پەیكەری مرۆڤی بەقوربانیكراوی سەدەمی چاخی ئاسنین

sharpress.net

1027 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/04/2019‌

شارپرێس:
لەم دواییانەدا زانا شوێنەوارناسەكان لە بەریتانیا ئێسكەپەیكەری مرۆڤگەلێكیان دۆزیوەتەوە، كە وەكو قوربانی پێشكەش كراون‌و مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی ئاسنین لەنێوان ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٧٠٠ پێش زاین.

بەگوێرەی رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی لەناوچەی ئۆكسفۆرد شایەری بەریتانیا نزیكەی ٢٦ ئێسكەپەیكەری مرۆڤ دۆزراونەتەوە لەگەڵ پاشماوەی ئاژەڵ و هەندێك كەلوپەلی ناوماڵ وەكو چەقۆ و كوپ و هەندێك خەنە .

مێژووی گۆڕەكان بۆ ٣ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێنەوە ، واتا پێش ئەوەی رۆمانەكان دەست بەسەر بەریتانیادا بگرن ، ژمارەیەكی كەمی گۆڕی لەو جۆرە نەبێت هی ئەو سەردەمە نەماون ، چونكە خەڵك ئەوكات وا راهاتبوون كە لاشەی مردووەكانیان بنێژن .

لەبەر ئەوەی وەك دیارە كۆمەڵێك كەس لە چاڵێك ژێرخاك كراون ، پێدەچێت ئەوانە وەكو قوربانی پێشكەش كرابن ، ئەوەش ئەوە دەردەخات كە كە ئەوە بەشێك بووە لە بیروباوەڕی ئاینی ئەو كاتە .

هەندێك لە قوربانییەكان سەریان بەتەواوەتی لە جەستەیان جیاكراوەتەوە ، ئەوانەی بەو جۆرە مەراسیمە ئاینییانە هەستاون پێشئەوەی سەری قوربانیەكە لێبكەنەوە گیایەكی پیرۆزیان پێشكەش كردوون .

گێڕانەوە مێژووییەكان دەڵێن بەریتانییە دێرینەكان جگە لە مرۆڤ ئاژەڵیشیان كردۆتە قوربانی كە سەگ و وڵاخە بەرزە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved