لەبەرهەمهێنانی مزرەمەنییەكان عێراق گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی

sharpress.net

602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/04/2019‌

شارپرێس:
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە كە توانراوە لەبەرهەمهێنانی مزرەمەنییەكان و بەتایبەتیش پرتەقاڵ بگەنە ئاستی خۆبژیوی ، ئەوەش دوای زیادبوونی  بەرهەمی پاریزگاكانی كەربەلا و دیالە و واست.

حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی "ئەلمەعلومە" باسی لەوە كردووە، وەزارەتەكەیان لەڕێگای پێدانی پەین و دەرمانی قركەری مێرووە زیانبەخشەكان یارمەتی جوتیارانی داوە ، ئەوەش وایكردووە عێراق لەرووی بەرهەمهێنانی مزرەمەنییەكان و بەتایبەتیش بەرهەمی پرتەقاڵ بگاتە ئاستی خۆبژیوی، كە ئەوە لەدوای ٢٠٠٣ وە وێنەی نەبووە .

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە پارێزگای دیالە بەهۆی پاككردنەوەی لەتیرۆریستانی داعش و زۆری باران‌و زیادبوونی ئاوی رووبارەكان پلەی یەكەمی هەیە لەسەر ئاستی عێراق بۆ زۆری بەرهەمە مزرەمەنییەكان،  دوای ئەویش پارێزگای كەربەلا دێت ، دواتریش پارێزگای واست‌و دەوروبەری بەغدا و سەڵاحەددین، ئەو ناوچانەش ئەوەندە توانای بەرهەمهێنانیان هەیە كە بەشی سەرجەم پارێزگاكانی تری عێراق دەكات .

هەروەها نایف باسی لەوە كرد، كە گرفتی وەزارەتەكەیان و جوتیارانیش ئەوەیە، كە سەرەرای بڕیاری حكومەت بۆ ڕێگرتن لە هاوردەكردنی، بەڵام هێشتا بەشێوەیەكی فەرمی لە دەروازە سنوورییەكانەوە ڕێگە بە هاوردەكردنی قرتەقاڵ دەدرێت ، ئەوەش وادەكات بەرهەمی بیانی كێبڕكێی بەرهەمی ناوخۆ بكات و زیان لە جوتیاران بدات ، گوتیشی وەزارەتەكەیان پلانی ئەوەی هەیە كە ڕێوشوێنی توندتر بگرێتەبەر بۆ ڕێگری لە هەر بەرهەمێك كە لەناوخۆدا بەشی پێدویستییەكان بەرهەم دەهێنریت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved