بەرشەلۆنە دەیەوێت بەهێزی پارە راشفۆرد رازی بكات

وەرزش

16/04/2019‌ 749 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێكی گەورەی ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی ماركۆس راشفوردی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید بكرێت.

بەپێی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی، یانە كەتەلۆنییەكە گرێبەستێكی 100 ملیۆن جونەی ئیسترلینی ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە ئینگلیزییە بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆشفۆرد تائێستا گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر نوێنەكردووەتەوەو بەرشەلۆنەش ئەوە بەدەرفەت دەزانێت بۆ ئەوەی یانەكە رازی بكات بەفرۆشتنی ئەو یاریزانەی.

یانەی مانچستەر هەفتانە بڕی 300 هەزار جونەی دەدات بەراشفۆرد، كە بەشەلۆنە دەیەوێت بەهای موچەكەی بەرز بكاتەوە، ئەوەش هۆكارێكی تر بێت بۆ رازیكردنی ئەو یاریزانە.

هـ ـ ح

بەپەلە