مشكەكانیش وەك مرۆڤ هەست بەئێش‌و ژانی بەرانبەرەكانیان دەكەن

تەندروستی

16/04/2019‌ 873 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان تێگەشتوون، كە مشكەكانیش بەهۆی نۆرۆن (Neurons)ێكی ئاوێنەیی دەتوانن هەست بە ئێش و ژان لەهاوشێوەكانی خۆیاندا بكەن، ڕێك وەك مرۆڤەكان.

لێكۆڵەرانی ئەنیستیتۆی زانستی دەمار لەوڵاتی هۆڵەندا ئاماژە بەوە دەكەن، مرۆڤەكان بەهۆی سیستەمی دەماری ئاوێنەیی لەمێشكیاندا دەتوانن وەك یەك و هاوبەشانە ئێش و ژانەكان هەستپێبكەن. 

بەوتەی ئەوان هەر‌ئەمجۆرە كاردانەوە و سیستەمەش لەمشكەكانیشدا هەیە، بۆیە ئێش و ژانێكی هاوبەشانە لە مشك و مرۆڤەكاندا بەدیدەكرێت.

ئەم ئێش و ژانە، كە لە ناوچەیەكی مێشك بەناوی (cingulate cortex)دایە، لێكۆڵەران بەلابردنی لەمێشكی مشكە تاقیگەیەكاندا بەو ئەنجامە گەیشتن، كە ئەو جۆرە هەستە بەلابردنی لەوانیشدا نامێنێت.

ڕێك وەك مرۆڤەكان، هەندێك خانە لەمێشكی مشكەكانیشدا هەیە، كە كاتی دروستبوونی ئێش و ژانێك بەهاوبەشانە لەوانیشدا چالاك دەبێت و لەناوچەی cingulate cortexدایەو بەبینینی دۆخێكی نەخوازراو چالاك دەبێت.

ئەو هەنگاوەی لێكۆڵەران بۆ ئەوەیە، كە هەندێك خانە، كە كێشە دەروونییەكان لەمرۆڤدا دروستدەكەن، بە لەنێوبردنیان بەشێوازێكی زانستیانە ئەوان لە هزر و مێشكی كەسەكاندا بسڕنەوە.

وەرگێڕان: یاسین نادر